پەرلەمانی عێراق: دژی بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی سوپا و پۆلیسین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی هێزە ئەمنییەکان دەربڕی، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیش رایدەگەیێنێت، ئەوان تەنیا جێبەجێکاری بڕیارەکانی حکومەتن و ئامادەن بۆ گەڕاندنەوەی بەشەخۆراکەکە ئەگەر راسپاردەی نوێیان پێ بگات.
 
رۆژی چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هەیبەت حەلبووسی بە تووندی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی کارمەندانی سوپا و پۆلیس و هەموو جۆرەکانی دیکەی هێزە ئەمنییەکان رەتدەکاتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەیبەت حەلبووسی هەردوو لیژنەی "ئاسایش و بەرگری" و "ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی" لە پەرلەمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم پرسە بکەن و داوا لە حکومەت بکەن کار بەو بڕیارە نەکات یان بە یەکجاری هەڵیبوەشێنێتەوە.
 
لە بەرامبەردا، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "ئەم بڕیارە هی وەزارەتی بازرگانی نییە، بەڵکو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی وەزیرانە، ئێمە وەک لایەنێکی جێبەجێکار تەنیا بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵمان جێبەجێ کردووە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاند، وەزارەتەکەیان ئامادەیە هەر راسپاردەیەک کە لە پەرلەمان یان ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەربچێت بۆ بەردەوامبوونی دابەشکردنی بەشەخۆراک و پێداویستییە خۆراکییەکان بەسەر هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگا ئەمنییەکاندا، جێبەجێ بکات.
 
محەممەد حەنوون دەڵێت"لە دەسەڵاتی وەزارەتی بازرگانیدا نییە بەشەخۆراکی هیچ کەسێک ببڕێت یان بۆی بگەڕێنتەوە، مەگەر بەپێی ئەو رێسا و رێکارانە بێت کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراون."
 
ئەم مشتومڕە لە کاتێکدایە کە بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی هێزە چەکدارەکان کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە سیاسی و سەربازییەکانی عێراقدا دروست کردووە و داوا دەکرێت بەهۆی گرانیی بازاڕ و بژێوی ژیان، ئەو بڕیارە رابگیرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای عێراق

"دەنگۆی راگرتنی 500 ملیۆن دۆلاری عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ماڵی شیعەی "شڵەژاندووە

لە گەرمەی پەرتەوازەیی نێو ماڵی شیعە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانێکی نزیک یان دوور لە ئێران، دەنگۆی هەڵپەساردنی ناردنی 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، هێندەی دیکە ماڵی شیعەی شێواندووە.