رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی یونیسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان 120 خانووی کەلەپووری لە ناوچەی موسڵی کۆن نۆژەن دەکاتەوە و تائێستا سەرووی 40 خانوو تەواو بوونە و رادەستی خاوەکانیان کراونەتەوە.
خەیرەدین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکێنەری شوێنەوار و کەلەپووری نەینەوا رۆژی یەکشەممە، 23-07-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێکخراوی یونیسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی رابردووەوە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی نزیکەی 120 خانووەی کەلەپوورییە لە ناوچەی موسڵی کۆن.
بەڕێوەبەری پشکێنەری شوێنەوار و کەلەپووری نەینەوا گوتی: "تائێستا زیاتر لە 40 خانوو نۆژەنکراونەتەوە، رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، نزیکەی 75 خانووی دیکەش کاریان تێدا دەکرێت و بەشێکیان لە سەرووبەندی تەواوبوونن".
بە گوتەی خەیرەدین ئەحمەد، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و دواتریش پێشکێنەری شوێنەوار و کەلەپووری نەینەوا سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەیان دەکرێت بۆ ئەوەی تایبەتمەندی کەلەپوورییان پارێزراوبێت.
ئەو پرۆژەیە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی دەکرێت و 120 خانووی کەلەپووری لە موسڵی کۆن لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە نۆژەندەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ