رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرگەی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی سێ بەشی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکی و تەندروستییەکان کردەوە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، دواتر فۆرمێکی تایبەتی بە دەرچووانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-11-2025، دوای نوێکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکی و تەندروستییەکانی ساڵی خوێندنی 2023-2024، وەزارەتەکە پێشکێشکردنی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی سێ بەشی دیاریکراو کاراکرد و دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکە ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکێش بکەن.
ئەو بەشانەی فۆرمەکەیان بۆ کارا کراوە، بریتین لە:
- تەکنیکەکانی تەندروستیی کۆمەڵ
- تەکنیکەکانی خۆراکپێدانی چارەسەری
- تەکنیکەکانی چارەسەری سرووشتی
سەبارەت بە دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دواتر فۆڕمێکی تایبەت بە ئەوان رادەگەیێنین".
گوتیشی، فۆرم بۆ بەشەکانی دیکەی پزیشکی بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ دەبێت، بۆ ئەوەی گوشار لەسەر سیستمەکە دروست نەبێت، بۆیە بەشەکانی دیکەش بەدوای یەکدا دەکرێنەوە.
سەبارەت بەوانەی پێشتر فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە، وەزارەتەکە رایگەیاند، دەتوانن لەڕێگەی هەمان لینکەوە سەردانی هەژمارەکەیان بکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی پرۆسەی پێشکێشکردنەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ