مۆسکۆ رەزامەندیی دا داعشە رووسییەکان لە عێراق وەربگرێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا رایگەیاند، رەزامەندییان داوە ئەو داعشانە وەربگرنەوە کە هەڵگری وڵاتینامەی رووسین و بەمدواییە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە.
 
ئەو باڵیۆزخانەیە لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە، 25ـی شوباتی 2026، بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەو پرسە لە کۆبوونەوەیەکی نێوان عەبدولکەریم هاشم، باڵیۆزی عێراق و ئیگۆر نیکۆلیاڤیچ زوبۆف، جێگری وەزیری ناوخۆی رووسیا باسکراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو بەرپرسەی رووسیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی داعشە رووسیەکان لەدوای سەلماندنی ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەین.
 
نزیکەی پێنج هەزار لە چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گوازراونەتەوە بۆ عێراق و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەستی پێکردووە بە مەبەستی دادگاییکردنیان.
 
باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا ئاماژەی بەوە داوە، داواکاریی حکومەتی عێراقیان گەیاندووەتە حکومەتی رووسیا لەبارەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان لەنێو داعشەکان کە لە گرتووخانەکانی عێراقدان، ئەوەش لە چوارچێوەی تێڕوانینی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم داعشە بیانییەکان بۆ وڵاتەکانیان.
 
ئەو داعشانەی گوێزراونەتەوە عێراق هاووڵاتیی 42 وڵاتن، 130ـیان هەڵگری وڵاتینامەی رووسیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە کارەکەی دوورخرایەوە

دوای پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەهۆی پچڕانی کارەباوە، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە وەکالەت بڕیاری دا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە لە کارەکەی دووربخاتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبهێنرێت.