مقاوەمەی عێراقی: ئەمریکا دەستوەردان دەکات و ئەو کەسانە دیاری دەکات کە پۆست وەردەگرن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، ئەمریکا بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق و دیاریکردنی کەسەکان بۆ وەرگرتن یان دوورخستنەوەیان لە پۆستە حکومییەکان تۆمەتبار دەکات. هاوکات جەخت دەکاتەوە کە واشنتن پابەندی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق نەبووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی.
 
چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، گرووپی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندیی عێراق و ئەمریکا بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، هێشتا واشنتن دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات و ئەو کەسانە دیاریدەکات کە رێگەیان پێدەدرێت پۆستە حکومییەکان وەربگرن یان دووربخرێنەوە، ئەوەش بەگوێرەی پێوەری ئیدارەی ئەمریکا.
 
24ی کانوونی دووەمی 2026، چوارچێوەی هاوئاهەنگی "بە زۆرینەی دەنگ" بڕیاری دا نووری مالیکی وەک بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکات. سێ رۆژ دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی گەڕانەوەی مالیکی بۆ ئەو پۆستە هۆشداری دا و گوتی، "ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا ئەمریکا چی دیکە یارمەتیی عێراق نادات."
 
ئەو گرووپە رایگەیاندووە، هێشتا ئەمریکا بەردەوامە لە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق لەڕێگەی درۆن و فڕۆکە جەنگییەکانەوە، ئەوەشی بە هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنیی ناوبردووە لە دژی سەقامگیریی عێراق و پاراستنی خاکەکەی و پێیوایە ئەمە دەستدرێژییەکی روونە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت.
 
گرووپی مقاوەمەی عێراقی لە ژمارەیەک گرووپی چەکداریی شیعەی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکدێن.
 
لە راگەیێندراوەکەیاندا هاتووە، ئەمریکا سەرجەم بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە و رێوشوێنێکی راستەقینەیان گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی ماوە لەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆیان کردووە، کە پەیوەندیدارە بە دەرچوونی سەرجەم هێزە بیانییەکان لەناو خاکی عێراق؛ ئەوەش وایان لێدەکات بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێک، کە بە گوتەی ئەوان "شیاوی مافی رەوای گەلە لە کۆتاییهێنان بە داگیرکاری، ئەگەر رژد بن لەسەر مانەوەیان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە کارەکەی دوورخرایەوە

دوای پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەهۆی پچڕانی کارەباوە، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە وەکالەت بڕیاری دا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە لە کارەکەی دووربخاتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبهێنرێت.