بزووتنەوەی نوجەبا: بەناوی دیموکراسییەوە سامانی وڵاتان دەدزرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایدەگەیێنێت، "بکوژە تاوانبارەکان" هیچ نیەتێکی باشیان بەرامبەر گەلانی ناوچەکە نییە و تەنیا دەیانەوێت لەژێر ناوی دیموکراسیدا سامانی وڵاتان ببەن و جەنگی ناوخۆیی هەڵگیرسێنن.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە موقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیێندراوێکدا رەخنەی تووندی لەو هێزانە گرت و بە "بکوژ و تاوانبار" وەسفی کردن و رایگەیاند، ئەوان تەنیا شوێن بەرژەوەندیی تاکەکەسی و هەوەسی خۆیان کەوتوون و هیچ نیەتێکی چاکیان بۆ گەلانی رۆژئاوای ئاسیا نییە.
 
ئەکرەم کەعبی راشیگەیاند، ئەو لایەنانە تەنانەت بەرامبەر ئەو وڵاتانەش کە ملکەچیان بوون دڵسۆز نین و دەڵێت: "ئەگەر بتوانن بەسەر ئێراندا سەربکەون، کە بێگومان بۆیان ناچێتە سەر، یەکەم کار کە دەیکەن پیلانگێڕییە دژی ئەو حکومەتانەی کە ملیان بۆ کەچ کردوون."
 
بە گوتەی ئەمینداری گشتیی نوجەبا، ئەو هێزانە کار دەکەن بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکانی گەل تاوەکو جەنگی نێوخۆیی هەڵگیرسێنن و وڵاتان لاواز بکەن و رۆن بکەن بەسەر ئاگرەکەدا، پاشان لەسەر وێرانەی وڵاتان دابنیشن.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەکرەم کەعبی رایگەیاندووە کە ئەو هێزانە بارەگا سەربازییەکانیان لە نزیک کێڵگە نەوتییەکان و سامانە سروشتییەکان جێگیر دەکەن بۆ ئەوەی لەژێر پەردەی "دیموکراسی و چەسپاندنی ئاشتی"دا، سامانی وڵاتان بدزن، لە کاتێکدا گەلان لە ناو وێرانکاریی جەنگ، هەژاری و برسێتیدا دەمێننەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکەی ئەنبار: مافی وەڵامدانەوەمان هەیە

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێرشەکەی پارێزگای ئەنبار بە "تاوان " ناودەبات و دەڵێت، عێراق مافی وەڵامدانەوەی بە هەموو ئامرازەکان هەیە؛ دەشڵێت، "کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بانگهێشت دەکرێ."