ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.
 
لە پەیوەندییەکەدا سوودانی جەختی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هاوئاهەنگییەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە، بە شێوەیەک کە سەروەریی دەوڵەتان و ئاسایشی خاکەکەیان بپارێزرێت.
 
هەروەها سوودانی دووپاتی کردەوە عێراق پاڵپشتی لە هەموو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ راگرتنی شەڕ و دابینکردنی سەلامەتیی جووڵەی دەریاوانی و ئاسمانی لە ناوچەکەدا.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کرد دەکرێنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بە کارێکی "رەتکراوە" و پێشێلکردنی سەروەری و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد. 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە فەرەنسا کرد وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە پاڵ عێراق بووەستێت لەو سکاڵایەی پێشکێشی ئەنجوومەنەکەی کردووە.
 
لای خۆیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن و رایگەیاند، فەرەنسا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ راگرتنی شەڕ و بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکەی ئەنبار: مافی وەڵامدانەوەمان هەیە

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێرشەکەی پارێزگای ئەنبار بە "تاوان " ناودەبات و دەڵێت، عێراق مافی وەڵامدانەوەی بە هەموو ئامرازەکان هەیە؛ دەشڵێت، "کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بانگهێشت دەکرێ."