راپۆرتێک: عێراق 50یەمین دڵتەنگترین وڵاتی جیهانە

25-05-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێ، عێراق دڵتەنگە، هۆکاری سەرەکیشی بێکارییە. دڵتەنگترین وڵاتی جیهانیش زیمبابۆی و دڵخۆشترینیش سویسرایە.
 
ستیڤ هانک، مامۆستایەکی ئابوورییە لە زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریکی، پێنوێنی دڵتەنگترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە کە 157 وڵاتی تێدایە، عێراق لە پلەی 50یەمیندا دێت.
 
پێوەری هانک بۆ دیاریکردنی دڵتەنگیی وڵاتان رێژەی بێکاری، رێژەی هەڵاوسان، رێژەی سووی بانکی و داهاتی تاکەکەسییە. ئەم رێژانە چەند بەرزتر بن، نمرەی دڵتەنگیی وڵاتان بەرزتر دەبێتەوە.
 
دڵتەنگترین وڵاتی جیهان زیمبابۆیە کە نمرەی دڵتەنگییەکەی 414.7 و دڵخۆشترین وڵاتی جیهانیش سویسرایە کە نمرەکەی تەنیا 8.518یە. 
 
دڵتەنگترین 10 وڵات ئەمانەی خوارەوەن:
 
1- زیمبابۆی
2-  ڤەنزوێلا
3- سووریا
4- لوبنان
5- سوودان
6- ئەرجەنتین
7- یەمەن
8- ئۆکراینا
9- کوبا
10- تورکیا
 
دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانیش ئەمانەن:
 
1- سویسرا
2- کوێت
3- ئێرلەندا
4- ژاپۆن
5- مالیزیا
6- تایوان
7- نایجێر
8- تایلاند
9- تۆگۆ
10- ماڵتا
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە