دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى شێوازى دەنگدان بە کۆتاى ئێزدییەکان کۆدەبێتەوە

26-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق یەکەم دانیشتن لەبارەى سکاڵایەکەوە ئەنجام دەدات، کە لەبارەى هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان بە کۆتای ئێزدییەکان لە سەرانسەری عێراق پێشکێش کراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26ى کانوونى دووەمى 2026 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دانیشتن لەبارەى ئەو سکاڵایە ئەنجام دەدات.
 
سکاڵاکە لەلایەن قەیسەر حەیدەر کالۆ، بەربژێری کۆتای ئێزدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دژی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە.
 
قەیسەر حەیدەر کالۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سکاڵاکەم دژی ئەو بەربژێرەی کۆتای ئێزیدی نییە کە لە هەڵبژاردنەدا سەرکەوتووە کە برا و هاوڕێمە، بەڵکو پەڵپێکی یاساییە لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان."
 
لە هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەمی 2025ی پەرلەمانی عێراق، خالید سیدۆ عەزیز تەنیا کورسیی کۆتای ئێزدی لە نەینەوا مسۆگەرکرد، دوای ئەوەی 9687 دەنگی بەدەستهێنا.
 
قەیسەر حەیدەر کالۆ گوتى، "پێویستە دەنگدان بە کۆتای ئێزدی تەنیا لەلایەن ئێزدییەکانەوە بێت و لەسەر ئەو بنەمایەش تانەکەم پێشکەش کردووە."
 
کوردى ئێزدی یەک کورسیی کۆتایان بۆ پەرلەمانی عێراق هەیە کە لە سنووری پارێزگای نەینەوایە.
 
بەگوێرەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کورسیی کۆتای تایبەت بە ئێزدی و شەبەک لە پارێزگای نەینەوان، کوردی فەیلیش لە پارێزگای واستە. لەگەڵ کورسییەک بۆ کۆتای سابیئەی مەندائی و پێنج کورسی بۆ کۆتای کریستیانەکان لە هەولێر، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا و بەغدا.
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 23ی ئایاری 2023  بڕیاریدا دەنگدان بە بەربژێرى کۆتاکان تەنیا لەنێو دەنگدەرى بازنەکەی خۆی نەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "خراپیی رەوشی ئەمنییەوە"، گەشتی ناپێویست بۆ عێراق نەکەن و رایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆی 16ـی ئادار بە داخراوی دەمێنێتەوە