عێراق پەنا بۆ پڕۆژەی واژۆی ئەلیکترۆنی دەبات

26-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق پڕۆژەی واژۆی ئەلیکترۆنی جێبەجێ دەکات، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و بەکارهێنانی کاخەز لە مامەڵەی فەرمانگەکان.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەی بەمنزیکانە ئەو پڕۆژەیە دەخاتە کار و لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش دوای ئەزموونکردن و تەواوکردنی هەموو تاقیکردنەوە تەکنیکییەکانی تایبەت بەو پڕۆژەیە.
 
بە گوتەی عەبدولزەهرە هینداوی، هاوئاهەنگییەکی هاوبەش هەیە لەنێوان ناوەندی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کارگێڕی سەر بە وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، بۆ گەیشتن بە میکانیزم و شێوازی کۆتایی کارکردنی پڕۆژەکە لە واژۆی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە مامەڵە فەرمییەکان.
 
پڕۆژەکە ناوی سەکۆی (واژۆکەت) دەبێت، کە پەنابردنە بۆ واژۆی ئەلیکترۆنی لەبرى ئەوەی کەسی مامەڵەکار سەردانی فەرمانگەکان بکات بۆ واژۆکردنی مامەڵەکانی.
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەکە رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی رۆتینی کارگێڕی و هەروەها تەواوکردنی مامەڵەکان خێرا دەکات لە رێگەی مامەڵەی ئەلیکترۆنی، و پشتبەستن بەو رێکارە وا دەکات بەکارهێنانی کاخەز لە مامەڵە فەرمییەکاندا کەم ببێتەوە، لەگەڵ کەمبوونەوەی سەردانی هاووڵاتیان بۆ فەرمانگەکان لەپێناو واژۆکردندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "خراپیی رەوشی ئەمنییەوە"، گەشتی ناپێویست بۆ عێراق نەکەن و رایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆی 16ـی ئادار بە داخراوی دەمێنێتەوە