رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئاگرەکەی تکریت گیانیان لەدەستدا بۆ 5 کەس بەرزبووەوە.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی زھووری شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین، ئاگر لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025 بەدر فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین لە راگەیێندراوێکدا دوایین ئاماری زیانی ئاگرەکەی بڵاوکردەوە و گوتی، گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکەوە بۆ 5 کەس بەرزبووەتەوە، بە ناوەکانی:
عومەر مەزھەر جاسم
مەزھەر جاسم حەمید
مونشد جاسم حەمید
محەممەد عەلی مەحموود قەیسی
موراد حەمید عەفتان خەلەف دلێمی
هەروەها شەش کەسی دیکە تووشی سووتان و هەناسەتەنگی بوون و ئێستا چارەسەر وەردەگرن، بە ناوەکانی:
نبراس ناتق حوسێن
یوسف سەباح سوهێل
لوئەی بەهجەت مستەفا
مستەفا نەسیر محەممەد
یاسین لەیس رافع
جومعە تەڵاڵ مەشعەل
بە گوتەی پارێزگای سەلاحەدین، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەری دەخات، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.
لە عێراق پار 8,850 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون؛ پێرار نزیکەی 16,000 ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ