دادی عێراق بۆ رووداو: 65 هەزار زیندانی لە گرتووخانەکان هەن

26-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنێت، 65 هەزار زیندانی لە گرتووخانەکانیان هەن و تاوەکو ئێستا روون نییە، چەند زیندانی بەر لێبووردنی گشتی دەکەون.

ئەحمەد لێعبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 26-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، نزیکەی 65 هەزار زیندانی لە گرتووخانەکانی عێراق هەن، جگە لە هەرێمی کوردستان.
 
پرۆژەیاسای هەمواری یاسای لێبووردنی گشتیی لە پەرلەمانە، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت: "بە فەرمی ئاگاداری وردەکاریی پرۆژەیاساکە نین، هەر کاتێک پەسندکرا. ئەوکات بە گوێرەی یاساکە بەرچاومان روون دەبێت، کە چەند زیندانی لێبووردنی گشتیی دەیگرێتەوە".
 
پرۆژەیاسای هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی، داواکارییەکی سەرەکی سوننەکانە، لە کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانییە. پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کردووە، تەنیا دەنگدانی ماوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 3-12-2024. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

لادانی هەمواری یاسای بودجە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی پەکخست

بە نوسراوی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڕگەی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لابرا. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: دوای لادانی بڕگەکە پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت.