وەزارەتی کاری عێراق بۆ رووداو: 2.3 ملیۆن قوتابی لە کۆمەکی دارایی سوودمەندن

26-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کاری عێراق رایدەگەیێنێت، 134 هەزار قوتابی کە وازیان لە خوێندن هێنابوو، گەڕاونەتەوە سەر خوێندن و 780 هەزار قوتابیش لە پرۆگرامی خۆراکیی قوتابخانەکان و دوو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی لە کۆمەکی دارایی سوودمەندن.
 
حەسەن خەوام، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، 25-09-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، وەزارەتەکەیان بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بەردەوام دەبێت لە پێدانی هاوکاریی دارایی بەو قوتابییە کەمدەرامەتانەی کەسوکاریان مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
 
30 هەزار دینار بۆ هەر قوتابییەکی قۆناخی سەرەتایی و 50 هەزار دیناریش بۆ قوتابییانی قۆناخەکانی ناوەندی و ئامادەیی خەرجدەکرێت. حەسەن خەوام دەڵێت: "ئەو هاوکارییە داراییە کاریگەریی بەرچاوی هەبووە و بووەتە هۆی گەڕانەوەی 123 هەزار قوتابی بۆ سەر خوێندن کە پێشتر وازیان هێنابوو. ژمارەی گشتیی ئەو قوتابییانەی لەو پڕۆژەیە سوودمەندن، دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی".
 
بەگوتەی حەسەن خەوام لە ماوەی رابردوودا لە کۆی 15 هەزار قوتابی کە وازیان هێناوە، 11 هەزاریان گەڕاونەتەوە قوتابخانە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو قوتابییانەی گەڕاونەتەوە خوێندن گەیشتووەتە 134 هەزار قوتابی".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاماژەی بە پڕۆژەیەکی دیکەی وەزارەتەکەیان کرد بۆ هاوکاری قوتابییان و گوتی: "لەڕێگەی پڕۆگرامی خۆراکیی قوتابخانەکانەوە هاوکاریی 780 هەزار قوتابی دەکرێت. ئەو هەنگاوە بۆ پشتیوانیکردنی قوتابییانی ئەو خێزانە کەم دەرامەتانەیە کە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن".
 
رۆژی یەکشەممە 21ی ئەیلوولی 2025 بە بەشداریی زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی لە قۆناخە جیاوازەکانی خوێندن، ساڵی نوێی خوێندنی 2025 - 2026 لە عێراق دەستیپێكرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی

بەڵێندەرانی عێراق: 30 تریلیۆن دینارمان لای حکومەتە

پاساوی کەمی نەختینە کێشەی لەنێوان بەڵێندەران و وەزارەتی دارایی عێراق دروست کردووە و بەهۆیەوە خۆپێشاندان دەکەن؛ بەگوێرەی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، حکومەت 30 تریلیۆن دیناریان قەرزدارە.