فراکسیۆنەکەی سوودانی: دژی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" لە پەرلەمانی عێراق کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات، نیگەرانیی خۆی لە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت، "ئەم رووداوانە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبێت."
 
رۆژی سێشەممە 27-01-2026 بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "قبووڵی ناکەین ئەو ناکۆکییە سیاسییانە بەردەوام بن کە کاریگەرییان لەسەر دیاریکردنی سەرۆککۆمار دەبێت."
 
بەها ئەعرەجی ئاشکرای کرد، نووسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە، بۆئەوەی "پەرۆشی هەبێت بۆ ماوە دەستوورییەکان، کە نابێت تێی بپەڕێنین."
 
سەرۆکی فراکسیۆنەکەی سوودانی هۆشداری دا لە لێکەوتەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و گوتی، "ئەم رووداوانە ئەنجامەکانیان نەرێنی دەبن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە زۆر پێویستمان پێیەتی، بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستای نێوخۆیی و دەرەکی کە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت."
 
بەها ئەعرەجی داوای لە لایەنەکان کرد رێز لە ماوە دەستوورییەکان بگرن و "لەبەردەم دیاریکردنی سەرۆککۆمارێکدا بین کە هەمووان لەسەری کۆک بن."
 
هەڵوێستی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ کاتێکی نادیار دواخست. هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندبوو کە داواکاری لە یەکێتی و پارتی پێگەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنەکە.
 
بۆ پۆستی سەرۆککۆمار 19 بەربژێر کێبڕکێ دەکەن، دیارترینیان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرووپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی. وێنە: Ahmad Al-Rubaye/Agence France-Presse — Getty Images

راپۆرتێک: ئەمریکا هۆشداریی بە عێراق داوە ئەگەر گرووپە چەکدارەکان بەرگری لە ئێران بکەن، بەر هێرش دەکەون

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا پەیامێکی روونیان گەیاندووەتە بەرپرسانی عێراق، بەوەی "لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، ئەگەر میلیشیا شیعەکان لە عێراق هێرش بکەنە سەر بنکە یان هێزەکانی ئەمریکا، ئەوا ئەمریکا وەڵامیان دەداتەوە."