رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە "دزینی" 3,600 پلەی وەزیفی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان دەکەن و دەڵێ، ئەو نووسراوەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "ساختەیە".
ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق، رۆژی سێشەممە 27-01-2026،لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەو هەواڵانەی لە هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بانگەشەی دزینی زیاتر لە 3,600 پلەی وەزیفی کە بۆ هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان تەرخانکراون، دوورن لە راستییەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "ئەو نووسراوەی دەستاودەستی پێدەکرێ ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی فەرمی بە ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵییەوە نییە و لەلایەن هیچ کام لە بەشە فەرمییەکانی ئەنجوومەنەکەوە دەرنەچووە."
ئەنجوومەنەکە داوای لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد "ورد و وریابن" لە گواستنەوەی زانیارییەکان و تەنیا پشت بە کەناڵە فەرمییەکانی ئەنجوومەنەکە ببەستن؛ هەروەها هۆشداریدا و رایگەیاند: "مافی یاسایی خۆمان دەپارێزین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی هەواڵ و بەڵگەنامەی ساختە بڵاودەکەنەوە."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ژمارەیەکی زۆر لەو پلە وەزیفییانەی بۆ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تەرخانکراون، بە "نایاسایی" بردراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ