فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی پرسی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بەربژێری پۆستی سەرۆککۆماریان تاوتوێ کرد.

فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و بەربژێری ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "بە سوپاسەوە برام قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کردم. پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمارمان تاوتوێ کرد." 
 
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکرێ، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا. بڕیارەکە دوای ئەوە هات پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای مۆڵەتی زیاتریان کرد بۆ ئەوەی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش یان میکانیزمی چوونە نێو پەرلەمان رێکبکەون.
 
نووسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 27-01-2026 بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان داواکاریی فەرمی لە هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی پێگەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنەکە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئامانج لەو دواخستنە "پێدانی کاتی زیاترە بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نێوان ئەو دوو حیزبە."
 
تاوەکو ئێستا 19 بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە رکابەریدا ماونەتەوە، بەڵام ململانێی سەرەکی لەنێوان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق: دەنگۆی دزینی 3600 پلەی دامەزراندن راست نییە

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە "دزینی" 3,600 پلەی وەزیفی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان دەکەن و دەڵێ، ئەو نووسراوەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "ساختەیە".