نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق: لیستی ئەو بەرپرسانەمان لایە بە پارەی دزراو وڵاتینامەی بیانییان کڕیوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مارک ساڤایا، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق پەیامێکی لەبارەی دۆخی سیاسی و گەندەڵی لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "واشنتن زانیاریی وردی لەسەر ئەو بەرپرسە باڵایانە هەیە پارەی گشتییان بۆ کڕینی خانوو و وڵاتینامەی بیانی بەکارهێناوە."
 
رۆژی سێشەممە 27-01-2026 ساڤایا لە پەیامێکدا لە ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکەیان لە عێراق کاردەکات بۆ پشتگیریکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و "رێگریکردن لەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بگەنە ناوەندەکانی دەسەڵات،" بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕووبوونەوەی "قەیرانی گەندەڵی" لە عێراق لەوەش گرنگترە.
 
نێردەی ئەمریکا گوتی، ئەوان گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی گشتگیر لەسەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون، لەوانە "بەرپرسی باڵای حکومی و ئەندامانی خێزانەکانیان."
 
ساڤایا نووسی: "ئەو بەرپرسانە پارە دزراوەکانیان بۆ کڕینی موڵک و ماڵ لە چەندین وڵات بەکارهێناوە، هەروەها لە رێگەی بەرنامەی وەبەرهێنان بەرامبەر وڵاتینامە، پاسپۆرتی وڵاتانی دیکەیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان کڕیوە کە هەندێکیان بە ناوی خوازراو و ناسنامەی جیاوازەوە بووە تاوەکو لە لێپرسینەوە رابکەن."
 
مارک ساڤایا هۆشداری دەدات کە گەندەڵی نەک تەنیا ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تێکدەدات، بەڵکو دەبێتە سەرچاوەی دارایی بۆ گرووپە "تیرۆریستییەکان؛" دەشڵێت: "بە هاوئاهەنگیی نزیک لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان، سزای تووند بەسەر هەموو تێوەگلاواندا دەسەپێنن" و گوتی: "هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و دادپەروەری بۆ گەلی عێراق بەدی دەهێنین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق: دەنگۆی دزینی 3600 پلەی دامەزراندن راست نییە

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە "دزینی" 3,600 پلەی وەزیفی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان دەکەن و دەڵێ، ئەو نووسراوەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "ساختەیە".