"ئەندامێکی داعش" لە نزیک چێشتخانەی هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئەنبار دەستگیرکرا

27-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەسێکیان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە لە شاری رومادیی ناوەندی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد. خاوەن چێشتخانەکە بە رووداوی گوت، ئەو کەسە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە. 

رۆژی سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی خێرا و ورددا، هێزەکانیان کەسێکی سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد کە لە ناوچەی (5 کیلۆ) لە شاری رومادیی پارێزگای ئەنبار پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و دەیویست "کاری تاوانکاری ئەنجام بدات".
 
هیوا عادل، خاوەنی چێشتخانەی (هیوا کوردی) لە روومادی ناوەندی ئەنبار بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسە ویستی خۆی بتەقێنێتەوە و نزیکەی 50 مەتر لە چێشتخانەکەمەوە دووربوو، نەمانزانی ئەو کەسە بەنیازی خۆتەقاندنەوەیە تاوەکو هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستگیریان کرد."
 
هیوا عادل گوتیشی: "لە ساڵی هەشتاکانەوە لە ئەنبارم و شتی لەم جۆرەم نەبینیوە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریی ورد و بەدواداچوونی جموجووڵەکانی ئەو "تیرۆریستە" هاتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "خراپیی رەوشی ئەمنییەوە"، گەشتی ناپێویست بۆ عێراق نەکەن و رایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆی 16ـی ئادار بە داخراوی دەمێنێتەوە