هاوکاریی 19 هەزار ژن لە عێراق بڕدرا، 'دەرکەوتووە شوویان کردووە'

27-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق هاوکاریی مانگانەی 19 هەزار بێوەژن و ئافرەتی تەڵاقدراوی بڕیوە، کە دەرکەوتووە لە دەرەوەى دادگەکان شوویان کردووەتەوە.
 
حەسەن خەوام، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێوشوێنی یاسایی لە دژی 19 هەزار و 705 ژن گیراوەتە بەر کە پێشتر سوودمەند بوون لە هاوکاریی تایبەت بە جیابووەوە و بێهاوژین، لە دوای ئەوەی دەرکەوتووە، شوویان کردووەتەوە.
 
بڕی ئەو هاوکارییە بەگوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزانی ئەو ژنانەیە کە لە هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە و لە نێوان 105 هەزار دینار بۆ 315 هەزار دینارە. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ئاشکرابوونی ئەو دۆسیەیە لە رێگەی سەردانی مەیدانیی تیمەکانیانەوە بووە و دەرکەوتووە گرێبەستی هاوسەرگیرییان لە دەرەوەی دادگاکان کردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نزیکەی 500 هەزار بێهاوژین لە عێراق هاوکاریی مانگانە وەردەگرن.
 
گوتەبێژی ئەو وەزارەتە رایگەیاند، دەستبەجێ مووچەی ئەو ژنانە بڕدراوە و بانگ دەکرێن بۆ زانیاریی رۆژی هاوسەرگیریکردنیان بە دیاریکراوی، تاوەکو ئەو ماوەیە بزانرێت کە تێیدا هاوکارییان بە نایاسایی وەرگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "خراپیی رەوشی ئەمنییەوە"، گەشتی ناپێویست بۆ عێراق نەکەن و رایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆی 16ـی ئادار بە داخراوی دەمێنێتەوە