سوودانی بۆ وڵاتانی جیهان: چەکدارە داعشەکانتان وەربگرنەوە

27-01-2026
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی سووریا کرا، سودانی داوای لە وڵاتان کرد، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش کە خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتەکەیانن وەریانبگرنەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی 27-1-2026، محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد. باسییان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەنگاوەکانی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سیاسی هەردوو وڵات کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا باسیان لە چۆنێتی "پشتگیریکردن لە سەقامگیریی سووریا و کارکردن بۆ راگرتنی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا" کردووە.
 
سوودانی لە دیدارەکەدا پرسی ئەمنی بە کاری لە پێشینە ناوبرد و رایگەیاند: "عێراق کار دەکات بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان و پاشماوەکانی داعشی تێکشکاو."
 
لە 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی نزیکەی 7 هەزار دەستگیرکراوی پەیوەست بە داعش لەو شوێنانەی پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـدا بوون بۆ شوێنی پارێزراو لە عێراق.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گرنگ وەسف کرد، هاوکات داواشی کرد وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەمنی هەڵبگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "خراپیی رەوشی ئەمنییەوە"، گەشتی ناپێویست بۆ عێراق نەکەن و رایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆی 16ـی ئادار بە داخراوی دەمێنێتەوە