وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 750 کەس لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە

27-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 750 کەس لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەگەڕێندرێنەوە پارێزگای نەینەوا.
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بەرپرسی لقەکان لە وەزارەتەکە، رۆژی شەممە 27ی نیسانی 2024 بە رووداوی راگەیاند، "192 خێزانی عێراقی کە لە 750 کەس پێکهاتوون، لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق."
 
سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەیان، ئەو بەرپرسە گوتی، "لەبەر هۆکاری ئەمنی وادەکەی ئاشکرا ناکەین، بەڵام بڕیارە لەم هەفتەیەدا بێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "لیژنەیەکی ئەمنی هەیە کە وردبینی لە ناوەکان و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەیان دەکات. ئەو کەسانە ماوەیەک لە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا دەمێننەوە بۆئەوەی ئامادە بکرێن تێکەڵ بە کۆمەڵگەکانیان بکرێنەوە و دواتر دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان."
 
تائێستا زیاتر لە 8 هەزار عێراقی لە کۆمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە؛ دوایین کاروان لە 9ی ئاداری 2024 بوو کە 622 کەس بوون.
 
کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و نزیکەی 50 هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن.
 
زۆربەی ئەوانەی لەنێو ئەو کەمپەدان، خەڵکی عێراق و سووریان؛ ئەوانی دیکەش خەڵکی دەیان وڵاتی دیکەی جیهانن.
 
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رۆژی 2ی ئاداری 2024 لە کۆڕبەندی ئەنتالیا لە پانێڵکدا بەناونیشانی "ئاڵنگاریی نوێ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"دا قسەی کرد و لەبارەی کەمپی هۆلەوە گوتی، "20 هەزار عێراقیی خوار تەمەن 18 ساڵ لە کەمپی هۆلن. ئەوانە بۆمبی چێندراون بۆ ئاییندە."
 
قاسم ئەعرەجی گوتیشی، "تاوەکو ئێستا 1924 خێزانی کەمپی هۆلمان گەڕاندووەتەوە کە لە 7556 کەس پێکهاتوون؛ 1230 کەسیان گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.