ئەمشەو شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە ئەمشەو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەون، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی (ئەسیکۆدا) و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی تەواوەتی لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان.
 
رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، ئەندامێکی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە ئەمشەو بڕۆینە بەغدا و سبەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کۆببینەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش پرسی سیستمی ئەسیکۆدا و لایەنە تەکنیکییەکانی و رادەستکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبێت."
 
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و وەزارەتی ناوخۆ پێکدێت.
 
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گەیشتبوونە "قۆناخێکی باش". رۆژی 08ـی نیسان، سامی جەلال، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند کە هەولێر و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی سیستمەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و تێیدا هەموو یاسا و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان رەچاو کراون.
 
سیستمی ئەسیکۆدا، سیستمێکی ئەلیکترۆنییە بۆ بەستنەوەی دەروازە و کاروباری گومرگی، مامەڵەی بازرگانیی کۆمپانیاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رێکدەخات.
 
17ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سیستمی ئەسیکۆدا بە رووداوی گوت: "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئێمە رەزامەندییمان دەربڕیوە و رازیش بووین بەوەی کە سیستمەکە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دەبێت بە رێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت، ئەمەش کاتی دەوێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى: تاوەکو پێنجشەممە بەدرى و عەوادى یەکێکیان دەکرێتە بەربژێری سەرۆکوەزیران

گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق رایگەیاند، تاوەکو پێنجشەممە بەربژێریان لەنێوان باسم بەدرى و ئیحسان عەوادى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران یەکلا دەکەنەوە و ئەگەر بە کۆدەنگیش نەبێت، بە دوو لەسەر سێى دەنگى ئەندامانى ئەو هاوپەیمانێتیە تێى دەپەڕێنن. گوتیشی: پەیامیان لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەى بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سوودانى پێ گەیشتووە کە گوایە "پێى ئاسوودە" نین.