ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیرکردنی فەرماندەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا دەکاتە خەڵات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک تەرخان کرد کە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی حەیدەر مەزهەر مەلەک سەعیدی، فەرماندەی گرووپی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا پێبدات. واشنتن ئەم گرووپە وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەناسێنێت.
 
رۆژی دووشەممە، 27ی نیسانی 2026، پڕۆگرامی خەڵات و دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڕیارەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: زانیاریان لەسەر حەیدەر مەزهەر مەلەک سەعیدی، ناسراو بە حەیدەر غەراوی پێویستە و بەدوایدا دەگەڕێن.
 
واشنتن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیای تۆمەتبار کردووە بەوەی "هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەروەها هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق، ئوردن و سووریا، کە بووەتە هۆی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، هەر کەسێک زانیاریی ورد بدات، دەکرێت خەڵاتە داراییەکەی پێبدرێت و ئەگەری "گواستنەوەی بۆ شوێنێکی سەلامەت"یشی هەیە.
 
ئەمە سێیەم خەڵاتی لەو شێوەیەیە کە واشنتن لەم مانگەدا رایدەگەیێنێت.
 
رۆژی 23ی نیسانی 2026، واشنتن خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا راگەیاند. هەروەها رۆژی 14ی نیسانی 2026، خەڵاتێکی هاوشێوەی بۆ ئەحمەد حمێداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق تەرخان کردبوو.
 
هاوکات لەگەڵ ئەم خەڵاتە داراییانە، واشنتن گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر حکومەتی بەغدا زیاد کرودوە تاوەکو رێگری لەو گرووپانە بکات. بەپێی میدیای ئەمریکا، واشنتن رەوانەکردنی پارەی کاشی بۆ عێراق راگرتووە و بودجەی بەرنامە ئەمنییەکانیشی لەو وڵاتە سڕ کردوە، ئەوەش وەک کارتی گوشار بۆ سەر سەرکردایەتیی سیاسیی عێراق.
 
حەیدەر غەراوی کێیە؟
 
ناوی تەواوی حەیدەر مەزهەر مەلەک سەعیدییە و بە "حەیدەر غەراوی" ناسراوە. سکرتێری گشتیی گرووپی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیایە، کە گرووپێکی چەکداری شیعەی عێراقییە و لایەنگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
 
غەراوی بە یەکێک لە فەرماندە مەیدانییە نزیکەکان لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرێت. گرووپەکەی ئەو نەک تەنیا لە ناوخۆی عێراق، بەڵکو لە ناو خاکی سووریاشدا چالاکە و بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە شەڕەکانی ئەو وڵاتەدا بۆ پشتیوانیکردن لە رژێمی ئەسەد.
 
رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا
 
ئەمریکا غەراوی و گرووپەکەی بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق کار دەکەن و هێزەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق، سووریا و ئوردن جێگیر کردووە. 
 
واشنتن پێیوایە حەیدەر غەراوی رۆڵی سەرەکی هەبووە لە رێکخستنی ئەو هێرشانەی کە بوونە هۆی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی "تاوەری 22" لەسەر سنوری ئوردن و هێرشە بەردەوامەکانی سەر بنکەی تەنەف.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

خەرجى و داهاتى عێراق بۆ کانوونى دووەم: 340 ملیار دینار کورتهێنان هەبووە

خەرجیی عێراق لە مانگى یەکەمى ئەمساڵ گەیشتووەتە 8.8 ملیار دینار و کورتهێنان بەراورد بە قەبارەى داهات نزیکەى 340 ملیار دنیار بووە. پشکى هەرێمى کوردستان لە خەرجییەکان زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناربووە، بەراورد بە هەمان مانگى پار، خەرجى کەمى کردووە و داهات زیادى کردووە.