راستکردنەوەی یاسای بودجە بڵاوکرایەوە؛ 65 ملیار دیناری بۆ زیادکراوە

27-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، بەیاننامەی راستکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکردووەتەوە.  پەرلەمانتارێکیش دەڵێت لە یاساکەدا هەڵەی داڕشتن و ژمارەیی و ریزبەندی راستکراونەتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 حەنان مونزر نسەیف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقائیعی عێراق لە وەزارەتیی دادگەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ژمارەکە دەرکردنی بەیاننامەی رادەستکردنەوەی تێدایە، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەرکراوە، سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کۆماری عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 بۆ ساڵانی دارایی ( 2023-2024-2025)". 
 
لەوبارەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دەقی یاسای بودجەی گشتیدا هەڵەی داڕشتن، زمانەوانی و ژمارەیی، خشتەیی، ریزبەندی کراون، بۆیە ئەو هەڵانە چاککراونەتەوە و جارێکی دیکە یاسا لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە". 
 
نزیکەی 25 راستکردنەوە و دەستکاری لە یاساکەدا کراون، رۆژی 17-07-2023 لە ژمارە 4729 رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە. 
 
یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025ـە  قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بوو؛ لەو دەستکارییکردنەکە هەر ساڵێک بووەتە 198 تریلیۆن و 975 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.