چوارچێوەی هاوئاهەنگی: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشەیەکی نیشتمانییە

27-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری لە پارێزگای سلێمانی کرد و بە "هەڕەشەیەکی نیشتمانی" وەسفی کرد. هاوکات پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو لیژنەیەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکیهێناوە راگەیاند.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناپاکانەیە دەکات کە کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و، جەختدەکاتەوە کە دەستدرێژیکردنە سەر دامەزراوە نیشتمانییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش، ئابووری و سەقامگیریی عێراق و، تەنیا خزمەت بەوانە دەکات کە دەیانەوێت دەوڵەت لاواز بکەن و رەوتی گەشەپێدان بوەستێنن."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "چوارچێوەی هاوئاهەنگی پشتیوانیی ئەو لیژنەیە دەکات کە لەلایەن سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە پێکهێنراوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی رووداوەکە، دەستنیشانکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان و دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەی."
 
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە وەک "هەڕەشەیەکی نیشتمانی" مامەڵە لەگەڵ ئەم هێرشەدا بکرێت و "نابێت بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت." دووپاتیشیدەکاتەوە، "پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و دامەزراوە گرنگەکانی، بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی هاوبەشە و پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەیە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریدا."
 
شەوی چوارشەممە 26ـی 11، نزیک کاژێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نزیک کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترڵکراوە. 
 
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی گاز بۆ ئەو وێستگانە راگیرا کە بە گاز کار دەکەن، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی 80%ی کارەبای هەرێمی کوردستان. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.