رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاى دیوانیە پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەى لەسەر شەقامێکى گشتى لە هاوژینەکەى دەدات و هەڵدێت. پۆلیسی شارەکە دەڵێت، "پیاوەکە دەستگیرکراوە و رەوانەى دادگە دەکرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى دیوانیە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، پیاوێک لەو پارێزگایە بە ئۆتۆمبێلەکەى و "بەمەبەست" لە هاوژینەکەى داوە و هەڵاتووە.
دیمەنى ئەو رووداوەکە لە 27ى حوزەیرانى 2023 لە رێگەى کامێراى چاودێرییەوە تۆمارکراوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی ژنەکەی لە تاکسییەک دادەبەزێت، دەردەکەوێت ئەو پیاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی، لەسەر رێگەیەکى گشتى لە هاوژینەکەى دەدات.
پۆلیسی دیوانیە ئاماژەى بەوە داوە، دواى سەیرکردنەوەى کامێراکانى چاودێرى، توانراوە ئەو پیاوە دەستگیربکرێت کە بەو ئۆتۆمبێلە لە هاوژینەکەى داوە و بڕیارە دوای لێکۆڵینەوە رادەستى دادگە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ