وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: رێژەی بێکاری 13.5%ـە

28-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ستراتیژیەتی سێیەمی کەمکردنەوەی بێکاری پەسند کرد. گوتەبێژەکەی دەڵێت، پلانەکەیان بەو جۆرەیە تاوەکو ساڵی 2029 بێکاری بۆ خوار 10% دابەزێت.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 25ی حوزەیرانی 2025 لیژنەی تەکنیکیی هەمیشەیی سیاسەتی کەمکردنەوەی بێکاری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کۆبووەوە، دوای گەنگەشە و گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ، ستراتیژییەتی سێیەمی کەمکردنەوەی بێکاری پەسند کرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکات بۆ پەسندکردنی.
 
ستراتیژییەکە ژمارەیەک خاڵ لەخۆدەگرێت، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی، "ئامانجی سەرەکیی ستراتیژییەکە بریتییە لەوەی تاوەکو ساڵی 2029 رێژەی بێکاری بۆ خوار 10% کەم بکرێتەوە."
 
عەبدولزەهرە هینداوی راشیگەیاند، رێژەی بێکاری لە ساڵی 2021دا 30% بوو و لە ساڵی 2024دا بۆ 17.5% دابەزی.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا رێژەی بێکاری لە عێراق 13.5%ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە