رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان دیوانیە - موسەننا، 8 قوربانی لێکەوتەوە.
کازم عەبدوڵڵا، قایمقامی قەزای دیوانیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆی رووداوەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون."
قایمقامی دیوانیە گوتی، "5 لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵیان تێدایە."
بەگوتەی کازم عەبدوڵڵا، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە و رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت دا بووە.
تەرمی 6 کەسەکە رەوانەی دادپزیشکی دیوانیە کراون؛ وەک قایمقامی دیوانیە دەڵێت، "دۆخی دوو بریندارەکە باش نییە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ