پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و حەوت پڕۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

28-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و تاوتوێکردنى حەوت پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە، لەوانە هەموارکردنى هەردوو یاساى کۆمپانیا ئەمنییەکان و دەستبەسەرداگرتنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى حیزبى بەعس.
 
رۆژی 27ى تەممووزى 2023، راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى  کۆبوونەوەکانى دووشەممە 31ى تەممووزى بڵاوکردەوە، کە تاوتوێکردنى حەوت پڕۆژەیاسایە.
 
لە بڕگەکانى دانیشتنەکەدا دەنگ  لەسەر پڕۆژەیاساى پەیمانگەى رێپێدراوى پۆلیس، هەموارى یەکەمى یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان، بەشدارى عێراق لە پەیماننامەى نێودەوڵەتى بۆ گەڕان و رزگارکردن لە دەریا دەدرێت.
 
هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى هەموارى یاساى دەستبەسەرداگرتنى موڵک و ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى بەرپرسانى پێشووى حیزبى بەعس دەکرێت و تاوتوێى پڕۆژەیاساکانى دڵنیایی بەرپرسیاریێتى کەسی فەرمانبەرانى دەوڵەت، پەیوەندیکردنى عێراق بە پەیماننامەى رێگرى لە پیسبوون بەهۆى کەشتییەوە، پەیماننامەى مەراکیش کە تایبەتە بە خاوەن پێداویستیى تایبەت دەکرێت.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.