رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیکردەوە لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاووڵاتییەکی وڵاتێکی عەرەبی دەرکردبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار گوتی: "هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لێدوانێکی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بڵاوکردووەتەوە، کە باسی دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بۆ هاووڵاتییەکی عەرەب دەکات."
ئەو پەرلەمانتارە لە دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمانی عێراق گوتی، سەرۆککۆماری عێراق لێبووردنی تایبەتی بۆ کەسێکی سعودی دەرکردووە، لەکاتێکدا سعودیە ئێستا ژمارەیەک عێراقی دەستگیرکردووە، کە بۆ عومرە چوونەتە ئەو وڵاتە.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لەوەتەی لە تشرینی یەکەمی 2022ـەوە دەستبەکاربووە تاوەکو ئێستا، هیچ لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاووڵاتییەکی عەرەب یان بیانی دەرنەکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ