رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا تاقیکردنەوەی خولی سێیەم بکرێت، بەڵام جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
ئەحمەد عوبەیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 28-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی را لە وەزارەتەکەیان دەنگی لەسەر بەڕێوەچوونی خولی سێیەم داوە بۆ قوتابییانی قۆناخە کۆتاییەکان (شەشی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی) کە لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا دەرنەچوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتیشی، بڕیارەکە بۆ پەسندکردن ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە عێراق راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ