مەرجەعێكی ئایینیی شیعە: کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرامە و ناپاکییە

28-10-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەرجەعی ئایینیی عێراقی، جەواد خالسی لە وەڵامی رووداو دا رایگەیاند، "فرۆشتن یان کڕینی کارتی دەنگدان حەرامە".
 
رۆژی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025 دێسکی عەرەبیی رووداو بە نامەیەک پرسیارێکیان ئاراستەی نووسینگەی مەرجەعی ئایینیی عێراقی، جەواد خالسی کرد لەبارەی بۆچوونی ئەو مەرجەعە لەبارەی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان و وەڵامیان دایەوە.
 
نووسینگەکەی لەزاری ئەو مەرجەعەی شیعەکان جەختی لەسەر "حەرامیی فرۆشتن یان کڕینی کارتی دەنگدان کردەوە، چونکە ئەم کارە نەک هەر حەرامە، ناپاکیی نیشتمانی و داڕووخانی ئەخلاقیشە".
 
لە وەڵامەکەدا باسیان لەوەش کردووە کە "گوناهە رازی بی بەم مامەڵەیە و بەشداری تێدا بکەی.'' 
 
شێخ جەواد کوڕی محەممەد کوڕی محەممەد مەهدی خاڵسی، مەرجەعێکی ئایینیی شیعە مەزهەب و سیاسییەکی دیاری عێراقە. 
 
پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو و وەڵامی شێخ جەواد خالسی:
 
رووداو: بۆچوون و حوکمی ئایینیی ئێوە چییە سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان؟
 
نووسینگەی جەواد خاڵسی، مەرجەعی ئایینی: وەکو هەڵوێستێکی جێگیر کە قوتابخانەی ئیمام خالسی و زانایانی دیاریان رایانگەیاندووە، لەو کاتەوەی بەناو پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەستیپێکرد کە لەژێر چاودێریی داگیرکەری ئەمریکی دا بوو، بەرێزی مەرجەعی ئایینیی شێخ، جەواد خالسی، جەخت دەکاتەوە ئەم پرۆسە سیاسییە لەسەر بنەمای ئیرادەیەکی ئازادی گەل دروست نەبووە، بەڵکو لەلایەن داگیرکەری ئەمریکییەوە سەپێنراوە بۆ بەردەوامیدان بە گەندەڵی و پاشکۆیەتی."
 
سەرەڕای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن بەڕێزییەوە و رەتکردنەوەی بەشداریکردن تیایدا یان دانیپێدانان بە شەرعییەتی، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر حەرامییەتی رەهای فرۆشتن یان کڕینی کارتی دەنگدان دەکاتەوە؛ چونکە ئەم کارە حەرامە، ناپاکیی نیشتمانی و داڕووخانی ئەخلاقییە، هەروەها گوناهێکە بەسەر گوناهی رازیبوون و بەشداریکردن لە پیلانی دوژمنان."
 
بازرگانیکردن بە کارتی هەڵبژاردنەوە شێوەیەکە لە شێوەکانی کڕینی ویژدان و ساختەکردنی ئیرادەی گەل بە شێوەیەکی ناشیرین و ئاشکرا، هەروەها چەسپاندنی دەسەڵات بەسەر خەڵکدا بەناوی دیموکراسییەتەوە. ئەمە تاوانێکی دووقاتە؛ چونکە لە چوارچێوەیەکی گەندەڵدا دەکرێت و بەتاڵێک بۆ بەتاڵێکی نوێ زیاد دەکات.
 
بەرێزی پێی وایە، ئەرکی نیشتمانی و شەرعی لەسەر هاووڵاتییانی گەلی عێراق ئەوەیە پابەندی هەڵوێستی بایکۆتکردنی هۆشیارانە بن، ئەو رەفتارە سووکایەتی پێکەرانە ئاشکرا بکەن دەربڕی ئازادی یان دادپەروەری نین، بەڵکو دەربڕی سیستەمێکن سەپێنراوە بۆ لاوازکردنی گەل و تاڵانکردنی سامانەکەی.
 
جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی "ئەوەی دەنگی خۆی دەفرۆشێت یان ویژدانی خەڵک دەکڕێت، بەشدارە لە تاوانێکی سیاسی و ئەخلاقی دژی نیشتمان، و یارمەتی ستەمکار دەدات لە ستەمەکەی دا و یارمەتی گەندەڵی دەدات لە مانەوەی دا، ئەمەش لە رووی شەرعەوە حەرامە و، لە رووی عەقڵی و نیشتمانییەوە رەتکراوەیە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق

تەندروستیی عێراق فۆرمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کاراکرد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، پەیمانگە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.