کۆمیسیۆن چوار هاوپەیمانێتی نوێى پەسند کرد

29-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق چوار هاوپەیمانێتى نوێى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەسند کرد بەوەش سێ هاوپەیمانێتى نوێ ماون کە خۆیان تۆمار کردووە و پەسندکردنیان ماوە.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو چوار هاوپەیمانێتییە ئەمڕۆ 29ى ئایار لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیارانەوە پەسند کراون و بەشێکن لەو هاوپەیمانێتییە نوێیانەى خۆیان تۆمار کردبوو، بەڵام تەنیا پەسندکردنیان مابوو. 
 
  ئەو چوار هاوپەیمانێتییە نوێیەى پەسند کراون، بریتین لە هاوپەیمانێتى نەینەوا ئەوەلەن، شەرکەتوتنا سەلاحەدین، شوعلە دیوانیە، تەفەوق.
 
تاوەکو 22ى ئایارى 2025، کە دوا وادە بوو بۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتیەکان، لە 66 هاوپەیمانێتى پێشوو، 25یان ویستیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن پێشانداوە و پێنج هاوپەیمانێتى نوێ پەسند کران و 11 هاوپەیمانێتى نوێى دیکە مابوون پەسند بکرێن.
جومانە غەلاى گوتى: "سێ هاوپەیمانێتى نوێ ماون کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پەسند بکرێن".
 
ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیانەى پێشتر پەسند کراون بریتین لە: هاوپەیمانیى ئینقازى تورکمانى کەرکووک، سەلاحەددین موەحەد، دیالە ئەوەلەن، واست ئەجمەل، عومقى عێراقى، شەرگات لیئەهلیها، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بەدیل، قەزیە ئێزدیی.
 
11ی 11ی 2025 هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمانی عێراق دەکرێت؛ دوو رۆژ بەر لەوە دەنگدانى تایبەت بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن