رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەکو جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی ناساندووە و چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق دەستگیرکرد، کە خۆی وەکو جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناساندووە و بەو کارەشی چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگاکە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن کەسێکەوە لە پارێزگای ئەنبار، توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن، پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵەکەی.
سەبارەت بە پیشەی ئەو کەسەش، دەزگاکە دەڵێت: "ئەو کەسەی دەستگیرمان کردووە پیشەی فەرمانبەرە لە پارێزگای ئەنبار."
دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکەوە، کەسە دەستگیرکراوەکە لە دانپێدانانەکانیدا گوتوویەتی، خۆی وەکو جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران ناساندووە و لە رێگەی ئەو کارەیەوە 19 کاری فێڵ و هەڵخەڵەتاندنی کردووە و پەیوەندیی بە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی گشتییەوە کردووە بۆ راییکردنی مامەڵەی خەڵک و ئاسانکاریی بۆیان لە بەرامبەر بڕە پارەیەک، هەروەها لەو رێگەیەوە چەندین گەشتی بۆ دەستەبەرکراوە لە دوای هەر کارێک کە بۆ ئەو کەسانەی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ