تەندروستیی نەینەوا: 38 تەرمی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە نەناسراونەتەوە

29-09-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند تائێستا 38 تەرمی رووداوەکەی حەمدانیە لە دادپزیشکیی نەینەوان و نەناسراونەتەوە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەواش دەڵێت: "تائێستا 101 کەس گیانیانلەدەستداوە، تەندروستیی بەشێک لە بریندارانیش ناجێگیرە."
 
رۆژی هەینی، 29-9-2023 د. ئەحمەد نازم دووبەردانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەوا، لەبارەی دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی 26ـی ئەم مانگەی قەزای حەمدانییە، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تائێستا 38 تەرم لە دادپزیشکیی نەینەوان و نەناسراونەتەوە، دوو لەوان تەنیا ئێسک و پرووسکیان ماوەتەوە. بەداخەوە بەهۆی زۆریی رێژەی سووتان و زۆریی هەڵمژینی دووکەڵ و چەند هۆکارێکی دیکە دۆخی بەشێک لە بریندارەکانی رووداوەکەی حەمدانییە خراپە."
 
سەبارەت بە پشکنینی DNA بۆ تەرمی قوربانییان، د. ئەحمەد نازم دووبەردانی گوتی: "پشکنینەکانمان ناردووە بۆ بەغدا و چاوەڕوانی ئەنجامەکانیانین، چونکە تەرمەکان بەشێکیان ناناسرێنەوە، ئەو پشکنینانەش کاتیان دەوێت."
 
بەپێی زانیارییەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای نەینەوا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە کۆی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە تاوەکو ئەمڕۆ 101 کەس دەبن، ئەوانەشی برینداربوون بەمشێوەیە دابەشبوون:
 
- نەخۆشخانەی هەولێر: 21 کەس
- نەخۆشخانەی دهۆک: 12 کەس
- نەخۆشخانەی حەمدانییە: 7 کەس
- نەخۆشخانەی کۆماری مووسڵ: 11 کەس
- نەخۆشخانەی سووتاوی: 1 کەس
- بریندارێک گەیێندراوەتە رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور 
- هەروەها 4 بریندار براونەتە تورکیا
- بەشێکیان لە نەخۆشخانە نەماون
 
شەوی 26-09-2023 ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییە کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی لە حەمدانییە پێکدەهێندرێ

زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی کە بەر لە ساڵی 2003 لە سنووری قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا دابەشکراون، بە پاساوی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی نەدراونەتە خاوەنەکانیان. ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیژنەیەکی بۆ چارەسەری ئەو بابەتە پێکهێناوە و 1600 زەوی دیکەش بەسەر پێکهاتەکانی دیکەدا لە هەمان ناوچە دابەش دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کێشەیە بهێندرێ