رووداو دیجیتاڵ
عیزەت شابەندەر دەڵێت، نرخی بەربژێری دڵنیا لەوەی دەبێتە پەرلەمانتار، گەیشتووەتە 3 ملیۆن دۆلار.
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراق رۆژی چوارشەممە، 29-10-2025، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی: "زۆر سەرسووڕمانم بە تائیفیبوون تۆمەتبار دەکرێم، چونکە لە ساڵی 2003ەوە یەکێک بووم لەوانەی پشتیوانکارانی پڕۆژەی نیشتمانی و کارم بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆژە تائیفییەکەی پۆل بریمەر کردووە."
ئەو سیاسییە عێراقییە پێیوایە "کەشوهەوای هەڵبژاردن بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنێرێت، کێبڕکێی ئێستا لەسەر لەناوبردنی یەکدییە."
بە گوتەی شابەندەر "هەڵمەتە هەڵبژاردنە گرانبەهاکان بەڵگەن لەسەر دزی و ئەو پارەیەی لە دەرەوە دێت. نرخی هەندێک لە بەربژێرە دڵنیاکان لە بردنەوەیان گەیشتووەتە 3 ملیۆن دۆلار."
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ