رووداو دیجیتاڵ
بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، یەدەگى زێڕ بۆ زیاتر لە 132 تۆن بەرزبووەتەوە و پارێزگارى لە ریزبەندى بانکەکە کردووە کە 30ـەمین وڵاتى جیهانە لە رووى قەبارەى یەدەگى زێڕەوە.
رۆژی 30ى ئایارى 2023 بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، 2.3 تۆنى دیکەى ئاڵتونى کڕیوە، کە رێژەى زیادبوونەکەى 1.79%ى تێکڕاى یەدەگى زێڕەکەیەتی.
بانکى ناوەندى رایگەیاندووە، تێکراى بڕى زێڕی یەدەگى بانکەکە گەیشتووەتە 132.74 تۆن و پارێزگارى لە ریزبەندى 30یەمین بانکەکە کردووە لە جیهان لە بڕى یەدەگى زێڕدا.
بانکى ناوەندیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، کڕینى ئەو بڕە نوێیەى زێڕ بە مەبەستى زیادکردنى یەدەگى ئاڵتوون بووە لە سایەى دۆخى ئابووری و سیاسی ئێستاى جیهاندا.
بەگوێرەى ئامارەکانى بانکى ناوەندى تاوەکو کۆتایی مانگى شووباتى رابردوو یەدەگى نەختینەی دۆلارى بانکەکە 115 ملیار دۆلار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ