وەزارەتی کاری عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە 127 هەزار منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن

30-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێ، زیاتر لە 127 هەزار منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن.
 
حەسەن خەوام، گوتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، رۆژی سێشەممە، 30ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاڵپشت بە یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژمارە 38ی ساڵی 2013ی هەموارکراو، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و مووچەی تایبەت وەردەگرن، گەیشتووەتە 127 هەزار و 199 منداڵ.
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، 8,606 منداڵیان ئەوانەن کە لە رووی بیروهۆشەوە پێگەیشتوو نین؛ دوای ئەوانیش تووشبووانی ئیفلیجیی مێشک و جۆرەکانی دیکەی ئیفلیجی دێن. 
 
حەسەن خەوام گوتی، ئەو منداڵانەی دیکە کە مووچە وەردەگرن ئۆتیزم، داون سیندرۆم، فێ، لەدەستدانی بینایی و کەمبیستنیان هەیە.
 
زیکرا عەبدولڕەحیم، دەستەی چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، رۆژی سێشەممە، 30ی ئەیلوولی 2025 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی 2016 بۆ 2025، 59هەزار و 523  منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە. 
 
زیکرا عەبدولڕەحیم گوتی، ئەو کارە بە ئامانجی پاراستنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پاڵپشتیکردنیانە تاوەکو ژیانێکی شایستە بژین و زیاتر تێکەڵی کۆمەڵگە ببن.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەی لایەنەکانی سوننە

سوننەکان لەسەر هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە پارت و هاوپەیمانێتییە سەرەکییەکانی سوننە لەخۆدەگرێ، هێشتا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تەنانەت ئەگەری هەیە بە دوو بەربژێرەوە بچنە دانیشتنی پەرلەمان.