سوێندخواردنی پەرلەمانتاران کورسییەکى بۆ کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین زیاد کرد

30-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوێندخواردنی بەربژێرێکی سەرکەوتووی لیستی حەسمی نیشتمانی بۆ بوون بە پەرلەمانتار، جێگەی بۆ کوردێک بەجێهێشت کە ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین.
 
ئەشواق جبووری، لە لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، رۆژی 29ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پەرلەمانتار کە 7048 دەنگی بەدەستهێنابوو.
 
کاوە شێخانی، سەرپەرشتیاری پارتی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند: "سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارە وادەکات تارا داودى، بەربژێری پارتی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین."
 
ئەشواق جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بوو لە لیستی حەسمی نیشتمانی، جێگرەوەی ئەو کورسییە تارا داودى دەبێت وەک کۆتای ژن، کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان 1415 دەنگی بەدەستهێنابوو.
 
سێشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، تارا داودى بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رێکارە یاساییەکانی بوون بە ئەندامی ئەنجوومەن دەستیپێکردووە و نووسراو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە گەڕاوەتەوە کە من جێگرەوەی ئەشواق جبووری دەبم و تەنیا فەرمانی کارگێڕیی ئەنجوومەن ماوە بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخۆم."
 
ئەو گۆڕانکارییە وادەکات کە لە کۆی 15 کورسییەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، کورد دوو ئەندامی هەبێت کە تارا داودى لە لیستی پارتی و یاسین داودى لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.