دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی دەرگەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە کە سێ رۆژە؛ هەروەها هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە فەرمی نووسراوی گەورەترین فراکسیۆنی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای وەرگرتنی ئەرکی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان، بە فەرمی دەرگەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە.
 
بەگوێرەی دەستوور، سەرۆککۆمار دەبێت لە گەڕی یەکەمدا بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێ، ئەگەرنا لە گەڕی دووەمدا رکابەری لەنێوان ئەو دوو بەربژێرە دەبێت کە زۆرترین دەنگی گەڕی یەکەمیان بەدەستهێناوە و یەکلاییکردنەوەی بە زۆرینەی دەنگ دەبێت.
 
پەرلەمانتارانى هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش لەو دانیشتنەدا بە فەرمی نووسراوی گەورەترین فراکسیۆنیان پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.
 
هەیبەت حەلبووسی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی دیاریکرد کە لە 5ی کانوونی دووەمی 2026 دەبێت.
 
لەدوای هەڵبژاردنی، سەرۆککۆمار بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن رادەسپێرێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، کە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق

حکومەتی عێراق باج لەسەر چەند کاڵایەکی هاوردەکراو زیاددەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە سەپاندنی باجی گومرگیی زیادە بە رێژەی 40% لەسەر گازی ئۆکسجینی پزیشکی و پیشەسازی و 30% لەسەر ماست و شیری هاوردەکراو.