رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر لیوای 17یان لە سنووری قەزای روتبە لە ئەنبار و 6 چەکداریان کوژران و بریندار بوون.
بەپێی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشەکە کاژێر 14:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 31-03-2026 بووە بۆ سەر لیوای 17یان لە سنووری قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار. وەکو لە راگەیێندراوەکەیاندا هاتووە، هێرشەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراوە.
لەبارەی زیانە گیانییەکان، حەشدی شەعبی دەڵێت، دوو چەکداریان لە هێرشەکەدا کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ