بەرگریی شارستانیی نەینەوا ئێسک و پرووسکی 11 کەس رادەستی دادپزیشکی بەغدا دەکات

31-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ئێسک و پرووسکی ئەو 11 کەسەی کە دوێنێ لە یەکێک لە ناوچەکانی موسڵ دۆزرایەوە، رادەستی دادپزیشکی بەغدا کرا بۆ ئەوەی پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاریان بکرێت و دواتر رادەستیان بکرێتەوە.

رۆژی سێشەممە، 31-10-2023، موعەممەر سلێمان مەحموود، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ دووشەممە لەژێر باڵەخانەیەکی رووخاو لە ناوچەی مەیدانی شاری موسڵ، تیمەکانمان ئێسک و پرووسکی 11 کەسیان دۆزییەوە کە ئێسک و پرووسکی کەسانێکن لە سەردەمی شەڕی داعشدا کوژراون".
 
موعەممەر سلێمان مەحموود گوتی، "ئێسک و پرووسکی ئەو 11 کەسەمان بۆ دادپزیشکی بەغدا نارد بۆ ئەوەی پشکنینی (DNA)یان بۆ بکرێت و دوای ئەوەی ئەنجامەکانمان پێدەگاتەوە، ئەو ئێسک و پرووسکە رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی نەینەوا ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا روون نییە ئەوانە ئێسک و پرووسکی هاووڵاتیی سڤیلن یان چەکداری داعش بوون و لە بۆردووماندا کوژراون.
 
لە حوزەیرانی ساڵى 2014دا رێکخراوى داعش شارى موسڵی کۆنترۆڵکرد و دواتریش چەند ناوچەیەکى لە کەرکووک، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار کۆنترۆڵ کرد، بەر لەوەى لە ساڵى 2017 پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان سەرجەم ئەو ناوچانەیان بە تەواوى لەژێر دەستیدا بوون، دەربهێننەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.