رووداو دیجیتاڵ
دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، لە ئەمڕۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەکرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-12-2025، دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ئەمڕۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 دەکرێ."
لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە خانەنشینان کراوە، هەر کەسێک کورتەنامەی لە رێگەی مۆبایلەوە بەدەست گەیشت، دەتوانێ سەردانی لقەکانی بانک و بنکەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بکات بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.
ئەم بڕیارەی دەستەی خانەنشینی لەکاتێکدایە، زۆربەی جار لە سەرەتای هەموو مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێ، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی 2026 لە دوا رۆژی ساڵی 2025دا دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ