بانکی ناوەندیی سووریا: دراوی نوێ لە 8 یەکە پێکدێت

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا رایگەیاند، دراوی نوێی سووری، کە لیرەیە لە هەشت یەکە پێکدێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی گەیشتوونەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو. ئاماژە بەوەش دەکات گەشەی ئابووریی وڵاتەکە لە پێشبینییە جیهانییەکان خێراترە.
 
عەبدولقادر حەسریە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا رایگەیاند، ئابووریی سووریا زۆر خێراتر لەو رێژەیەی بانکی جیهانی بۆ ساڵی 2025 پێشبینی کردبوو (کە 1٪ـە) گەشە دەکات، هۆکارەکەشی بۆ شەپۆلی گەڕانەوەی خەڵک بۆ وڵاتەکە گەڕاندەوە، کە پاڵپشتی لە پلانی حکومەت دەکات بۆ دەرکردنی دراوی نوێ.
 
بە گوتەی حەسریە رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. سەبارەت بە دراوە نوێیەکەش ئاشکرای کرد کە "لە هەشت یەکە پێکهاتووە" و بانکی ناوەندی ئێستا سەرقاڵی گفتوگۆی ستراتیژییە بۆ ئەوەی لە بواری دراو و سیستەمی پارەدان بەرەوپێش بچن.
 
پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا گوتیشی، لە سووریا کێشەی کەمیی داتای جێی متمانە هەیە، بەڵام بەهێزبوونی دراوەکەیان و بەرزبوونەوەی نرخەکەی، هاوکاربووە لە بەرەوپێشچوونی دۆخی ئابووریی سووریا.
 
بانکی ناوەندیی سووریا پلانی دەرکردنی دراوی نوێی لیرەی سووری راگەیاندووە و سفرەکانی سەر دراوەکە لادەبات، بەڵام هێشتا وادەی کۆتایی دەرکردنی دراوە نوێیەکە دیارینەکراوە.
 
پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردووەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی جیهانی دەستپێکردووەتەوە.
 
بەگوێرەی حەسریە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو دوو رێکخراوە جیهانییە، لەسەر سێ تەوەر بوون:
 
سیاسەتی نەختی
سەقامگیریی دارایی
دارایی گشتی و چەند بوارێکی دیکە
 
حەسریە روونیکردەوە، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە چوارچێوەی "چەند دەستپێشخەرییەک" کار لەگەڵ لایەنی سووری دەکات و "هاوکاریی هونەری" پێشکەش دەکات، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە "هێشتا نەگەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر بەرنامەیەکی تەواو لەگەڵیاندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیزا پاڵپشتیی خاوەنکاران و کۆمپانیا بچووکەکان لە سووریا دەکات. وێنە: REUTERS/Dado Ruvic

کۆمپانیای ڤیزا بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەت گەڕایەوە سووریا

کۆمپانیای "ڤیزا"ـی جیهانی رایگەیاند، دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە لە سووریا، ئەوەش دوای گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ بانکی ناوەندیی سووریا لەسەر "نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژی" بە ئامانجی دامەزراندنی سیستەمێکی پارەدانی دیجیتاڵی و تێکەڵکردنەوەی ئەو وڵاتە بە ئابووریی دیجیتاڵیی جیهان