نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و تۆم باراک

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دەڵێت، ئەحمەد شەرع و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆبوونەوە. ئەحمەد شەرع "ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگ لە قۆناخی ئێستادا و بونیادنانەوەی سووریا بە بەشداریی هەموو سوورییەکان کرد."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا 
 
ئەمڕۆ لە دیمەشق، بەڕێز سەرۆک ئەحمەد شەرع پێشوازی لە تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کرد، بە ئامادەبوونی ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەران.
 
بەڕێز سەرۆک جەختی لە یەکپارچەیی سووریا و سەروەرییەکەی بەسەر تەواوی خاکەکەیدا کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگ لە قۆناخی ئێستادا و بونیادنانەوەی سووریا بە بەشداریی هەموو سوورییەکان کرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
 
هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان سووریا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دوایین پێشهاتە ناوچەییەکان کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا.

ئەحمەد شەرع: سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکرێن

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا داوای لە هۆزە عەرەبەکانی رەققە و ناوچەکانی دیکەی سووریا کرد پابەندی هێمنی بن و رێگە خۆش بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە.