هەسەدە: زیندانی شەدادێ لەژێر هێرشدایە و دۆخەکە زۆر مەترسیدارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، دەوروبەری زیندانی شەدادێ لە باشووری حەسەکە، کە نزیکەی هەزار چەکداری داعشی تێدایە، رووبەڕووی هێرشێکی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بووەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هەسەدە، ئێستا پێکدادانی تووند لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و ئەو هێزانەی ئەرکی پاراستنی زیندانەکەیان لەئەستۆیە بەردەوامە. هەسەدە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە "یەکجار مەترسیدار" وەسف دەکات.
 
زیندانی شەدادێ دەکەوێتە شارۆچکەی شەدادێ لە باشووری پارێزگای حەسەکە. بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە، ئەم زیندانە شوێنی دەستبەسەرکردنی نزیکەی 1000 چەکداری داعشە، ئەمەش وایکردووە هێرشەکە مەترسییەکی گەورە دروست بکات.
 
ئەم پەرەسەندنە ئەمنییانە لە کاتێکدان، پێشتر ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە هۆشداری دابوو لەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە مەبەستی دروستکردنی پشێوی، زیندانەکانی داعش و کەمپەکان دەکەنە ئامانج.
 
هاوکات لەگەڵ دۆخی شەدادێ، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کردووە کە "شەڕ و پێکدادانی سەخت" لە دەوروبەری زیندانی "ئەقتان" لە رەققە لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکاندا هەیە.
 
هەسەدە سەبارەت بە زیندانی ئەقتانیش، کە ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراوانی داعشی تێدایە، دەڵێت: "هەوڵی ئەو گرووپانە بۆ گەیشتن بە زیندانەکە و کۆنترۆڵکردنی، پەرەسەندنێکی یەکجار مەترسیدارە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تێکشکاو لە سووریا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: AFP

سوپای سووریا: سێ سەربازمان لە هێرشێکی شەڕڤاناندا کوژران

سوپای سووریا کوژرانی سێ سەربازی خۆی لە ئەنجامی هێرشی شەڕڤانان راگەیاند؛ لە بەرامبەردا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) حکومەتی سووریا بە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنە سەر زیندانێکی داعش تۆمەتبار دەکات