رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە دیمەنی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی (یەکەی شەهید هاروون)ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە گورزی کوشندە لە کاروانە سەربازییەکانی سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەوەشێنێت.
لەو سێ ڤیدیۆیەی کە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی هەسەدەوە بڵاوکراونەتەوە، تەکتیکی سەربازیی شەڕڤانان دەردەکەوێت و درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان دەبیندرێن، کە لە ئاسمانەوە بە خێراییەکی زۆر بەرەو تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای سووریا دەچنە خوارەوە و راستەوخۆ لێیان دەدەن.
لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت، درۆنەکان لەکاتی جووڵەی تانکەکاندا دەگەنە ئامانجەکانیان و دەتەقێنەوە؛ هەروەها دیمەنی کامێرای گەرمی و هەستەوەرە پێشکەوتووەکان دەبیندرێن، کە تێیدا درۆنەکان لە ناوچە ئاوەدانەکاندا زرێپۆشەکانی هێزەکانی دیمەشق دەکەنە ئامانج.
لە بەشێکی دیکەی ڤیدیۆکاندا رووداوەکانی سەر رێگە سەرەکییەکان دەبیندرێن، کە تێیاندا ئۆتۆمبێلە پیکاپە پڕچەکەکان و بارهەڵگرە سەربازییەکانی سوپا دەکرێنە ئامانج، درۆنەکەش تاوەکو ساتەوەختی لێدانەکە دیمەنەکە دەگوازێتەوە.
ئەم هێرشانەی هەسەدە لە کاتێکدایە، رەوشی سووریا و رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە هەستیارترین قۆناخی خۆی.
دانوستاندنەکانی دیمەشق لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە تەواوەتی شکستیان هێناوە و دیمەشق هەموو بەڵێنەکانی ئەمریکای بۆ کورد رەتکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ