دوای ئاهەنگی نەورۆز ژمارەیەک هاونیشتمانیی عەفرین لە لایەن هاووڵاتییانی سووریاوە ئازار دەدرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای گەڕانەوە لە ئاهەنگی نەورۆز، ژمارەیەک هاونیشتمانی خەڵکی پارێزگای حەلەبی سووریا لە لایەن دەیان هاووڵاتییانی سووریاوە رێگەیان لێدەگیرێت، لێیان دەدرێت و سووکایەتییان پێدەکرێ. 
 
لە بەشێک لە وێنە و ڤیدیۆکانی رووداوەکەدا دەردەکەوێت، هاووڵاتییە عەرەبەکان جامی ئۆتۆمبێلەکان دەشکێنن، سووکایەتی بە ئاڵای کوردستانیش دەکەن. 
 
موسلیم محەممەد، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا (پەدەکەسە)، ئەم ئێوارەیە لە پارێزگای حەلەبی سووریاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆزیان رێکخست.

 

 
موسلیم محەممەد گوتی، نزیکەی 10 هەزار کەس لە ئاهەنگەکەدا کە ژمارەیەکیان بەرپرسانی سووریا بوون لەوێ بوون، لەوانەش عەلی حەنوورە، جێگری پارێزگاری حەلەب.
 
موسلیم محەممەد گوتی، دوای 15 ساڵ ئەمە یەکەم جارە لەو شارەدا ئاهەنگی نەورۆز بە فەرمی بەڕێوەبچێت و ئاهەنگەکەش بە سروودی نیشتمانیی (ئەی رەقیب) دەستی پێکرد.
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پەدەکەسە رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان خەڵکی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوربەری کاژێر 5:00ی ئێوارە لە لایەن دەیان کەسەوە لەسەر رێگە لە سنووری دەروازەی تەلڕەفعەت و ئەعزاز رێگریان لێکرا.
 
وەک موسلیم محەممەد گوتی، ئەو کەسانە بە شێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ هاونیشتمانییە گەڕاوەکاندا کرد، لەوانەش ئاڵای کوردستانیان لێ سەندوون و سووتاندوویانە، سووکایەتی بە خەڵکەکە کراوە و ئازاریان داون و جامی ئۆتۆمبێلەکانیشیان شکاندوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازێکی سوپای سووریا

سوپای عەرەبیی سووریا: حیزبوڵڵای لوبنان سووریای تۆپباران کرد

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاند، چەند گولـلە تۆپێک کە لە ناو خاکی لوبنانەوە تەقێنراون و لەناو خاکی سوریا لە نزیک شارۆچکەی "سەرغایا" لە رۆژئاوای دیمەشق کەوتوونەتە خوارەوە.