میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە "کۆتایی بە هەموو پێکدادانە سەربازییەکان دەهێنرێ و بەرپرسیارێتی بواری ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیش دابەش دەکرێ. 
 
ئەمشەو تەلەڤزیۆنی سووریا بڵاویکردەوە، بەپێی لێکتێگەیشتنەکە "بڕیاردراوە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا (پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ) لەنێو شارەکانی قامشلۆ و حەسەکە و ناوچە گرنگ و ستراتیژییەکانی دیکەدا جێگیربن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ." لە بەرامبەردا، شەڕڤانانی هەسەدە لەنێو گوند و شوێنەکانی ئێستای خۆیان لە دەرەوەی شارەکان دەمێننەوە.
 
وەک تەلەڤزیۆنی سووریا دەڵێ، خاڵێکی دیکەی لێکتێگەیشتنەکە بریتییە لە "راگرتنی یەکجاریی کردە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی شەڕ؛" هەروەها بڕیاردراوە دەست بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا بکرێ، کە بڕیارە وردەکارییەکانی ئەم پڕۆسەیە لە داهاتوودا رابگەیێندرێ.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی سووریا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدەش قسەیان لەبارەی ئەم "لێکتێگەیشتنە" نەکردووە، واتە نە رەتیان کردوەتەوە و نە پشتڕاستیشیان کردوەتەوە. 
 
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چوونە دیمەشق. 

 

 
 
چوار سەرچاوەی باڵا بە رووداویان گوت، شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی سووریا، لە دیمەشقە.
 
چوار سەرچاوە باڵاکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدییە و یەکێک لە ئەندامەکانیشی بریتییە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
 
ئەو سەرچاوانە گوتیان، مەبەستی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی سووریا، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنەکانی پێشوو، راگرتنی شەڕ و بەردەوامیدان بە ئاگربەست.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆکسان محەممەد، گوتەبێژی یەپەژە لە کاتی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی کاژێر 23:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو.

گوتەبێژی یەپەژە بۆ رووداو: بە ناوی عەشیرەتەکانەوە هێرشمان دەکەنە سەر

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکان ئاگربەستیان پێشێلکردووە و لەژێر ناوی "خێڵە عەرەبەکان"ـدا هێرش دەکەن. دەشڵێت، سەرجەم هێرشەکان تێکشکێندراون و تەنیا لە گوندی سەفا زیاتر لە 40 چەکداریان لێ کوژراوە.