رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئافادی تورکیا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر باشووری ئیزمیری هەژاندووە.
ئێوارهی رۆژی ههینی 30ی تشرینی یهكهمی 2020، بوومهلهرزهیهك بهگوڕی 6.6 پلهی رێختهر له شاری ئیزمیر روویدا. کاژێر 08:31 خولەکی بهیانی رۆژی شەممەش بوومەلەرزەیەکی دیکە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیساری بە پلەی 5 پلەی رێختەر هەژاند و ئەمڕۆش سێیەم بوومەلەرزە لەو شارەی دایەوە.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا داتاکانی لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری ئیزمیر نوێکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 49 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و گەڕانیش بەدوای تەرمی قوربانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامە، کە پێدەچێت لە داهاتوودا ژمارەی مردن بەرزبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ